كۆمسیۆن:ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێگه‌ردى ویه‌كسانى وخاوێنى

ناوخۆ
  • 18-05-2021, 18:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت ده‌توانن له‌دادگا سكاڵا تۆمار بكه‌ن،ئاماژه‌یشیدا ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێگه‌ردى ویه‌كسانى وخاوێنى.
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پاڵێوراوه‌كان  له‌كاتى هه‌ڕه‌شه‌ لێكردنیان ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ڕێگاى دادگا ودادپه‌روه‌رییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
    وتیشى"میكانزمى ڕێگریكردن له‌ناوزڕاندن له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ست نییه‌ به‌كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م بابه‌ته‌ سیاسییه‌".
    غه‌لاى دووپاتیشیكرده‌وه‌"كۆمسیۆن پابه‌نده‌ به‌ئه‌ركى هونه‌رییه‌كه‌ى وئاماده‌یشه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێگه‌ردى ویه‌كسانى وخاوێنى".
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ دروستكردنى ژوورێكى ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕاگه‌یاند بۆ وردبینیكردن له‌شایسته‌یی كاندیده‌كان له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژدا،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى ده‌نگدان.