به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دواپێشهاته‌كانى هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆكاری سەقامگیربوونی سنوورى عێراق-سوریا.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارێكى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن،له‌میان كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده گرنگه‌كانى هاوئاهه‌نگیكردن له‌جموجۆڵى كه‌رته‌كان وبه‌دواداچوونى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان بۆ داخستنى بۆشییه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا"،وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كارده‌كه‌ن بۆ داخستنى بۆشاییه‌كان ونزیككردنه‌وه‌ى ڕووبه‌ره‌كان كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه قۆرخده‌كران بۆ مانه‌وه به‌تایبه‌ت ناوچه سه‌خته شاخاوییه‌كان كه‌هاتوچۆكردنى پیاده وئالى وپیاده‌ڕه‌وى تیایاندا زه‌حمه‌ته".
ئاماژه‌یشیدا"هاوئاهەنگی و ئالوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگری و تەناهییەكان، دەبنە هۆكاری سەقامگیربوونی دۆخی ئەو ناوچانە،بەتایبەتی لەسەر سنوورەكانی عێراق و سووریا و ئەو ناوچانەی گرنگی تەناهی هاوبەشیان هەیە".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لە كۆبوونەوە و دیدارەكانی ئەم دواییە لەگەڵ هەرێم، دووپات لە بوونی هاوئاهەنگی و كاری هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان كرایەوە، ئەوەیش لە رێگای چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگریی،وئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى هه‌مه‌جۆرى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژانى ڕابردوو ڕوویاندا به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه تیرۆر له‌باشوورى ڕۆژئاواى حه‌مام عه‌لیل بۆ فه‌رمانده‌یی هێزى ئاسمانى ،كه‌لاى خۆیه‌وه تونێل وپێگه‌كانى كرده ئامانج كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش وه‌ك میوانگه وحه‌شارگه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى قۆرخده‌كران،وپێش ئه‌مه‌یش ئه‌ركى گرنگى هه‌واڵگیرى هه‌بوو له‌ناوچه‌ى عه‌ین جه‌حش له‌موسڵ وله‌میانه‌یدا له‌ئه‌نجامى گورزێكى ئاسمانى ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش كووژران".
وتیشى"له‌ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى هه‌واڵگیرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا توانیان كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌هه‌وڵى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ته‌له‌عفه‌رى دابوو"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م ئۆپراسیۆن وئه‌ركه هه‌واڵگیرى وهه‌مه‌جۆرییه نایابه وهاریكارى نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان ڕۆڵیان ده‌بێت له‌پرۆسه‌ى ڕاوه‌دوونان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش".
خه‌فاجى ڕوونیشیكرده‌وه"به‌ره‌وپێشچوونێك هه‌یه له‌كارى هه‌واڵگیرى وئه‌منى وئه‌و كه‌لوپه‌ل وكه‌ره‌سته وچه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌دواییه بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگیرى پێشكه‌شیكردووه به‌تایبه كاتێك ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى ڕاده‌ستكرد،ئه‌م كاره وكه‌لوپه‌له ڕۆڵى ده‌بێت له‌پێشڕه‌وییه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كان".