عه‌قل:عێراق به‌حكومه‌ت وگه‌له‌وه‌ پشتیوانى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌كات

سیاسی
  • 18-05-2021, 16:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌حمه‌د عه‌قل باڵیۆزى فه‌له‌ستین له‌عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ئێستادا سه‌رپه‌رشتى جه‌نگێك ده‌كات ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌رێنى ده‌بێت،ئاماژه‌یشیدا عێراق به‌حكومه‌ت وگه‌له‌وه‌ پشتیوانى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دووژمنكارییه‌كانى داگیركه‌رى ئیسرائیلى.
    عه‌قل له‌لێدوانێك بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق به‌حكومه‌ت وگه‌له‌وه‌ پشتیوانى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دووژمنكارییه‌كانى داگیركه‌رى ئیسرائیلى".
    وتیشى" فه‌له‌ستین له‌ئێستادا سه‌رپه‌رشتى جه‌نگێك ده‌كات ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌رێنى ده‌بێت"،وتیشى"داگیركه‌رى ئیسرائیلى له‌دووژمنكارییه‌كه‌ى بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستین  هه‌موو په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى پێشێلكردووه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"داگیركه‌رى ئیسرائیلی زۆربه‌ى ته‌لاره‌ حكومییه‌كانى وێرانكردووه‌".
    فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى سێشه‌ممه‌،چه‌ند هێرشى بۆ سه‌ر پێگه‌كانى كه‌رتى غه‌زه‌ ئه‌نجامدا،وگروپه‌ فه‌له‌ستینییه‌كانیش به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانیان دایه‌وه‌ به‌مووشه‌كبارانكردنى شاره‌كانى ئیسرائیل".