به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌خیتكرده‌وه له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانى نێوان عێراق وهاوپه‌یمانى ناتۆ،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواره ناجهنگییهكان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،پێشوازیكرد جۆن مانزا یارمه‌تیده‌رى سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى باكوورى ئهتهڵهسى(ناتۆ)وشاندى یاوه‌رى"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا هاریكارى دوو قۆڵى نێوان به‌غدا وهاوپه‌یمانى باكوورى ئهتهڵهسى تاوتوێكراوه،له‌گه‌ڵ رۆڵى نێرده‌ى ناتۆ له‌میان پشتیوانیكردنى عێراق له‌جه‌نگى دژى تیرۆر،ولهبهرزكردنهوهى تواناى سه‌ربازى له‌چوارچێوه‌ى مه‌شقپێكردن وڕاوێژكارى وبهرهوپێشبردنى ژێرخانى دامه‌زراوه‌یی وچه‌ند ڕێكارێكى تر".
كازمى جه‌ختیشیكرده‌وه له"هه‌وڵى حكومه‌ت بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان عێراق وهاوپه‌یمانى ناتۆ،وگرنگى پێشخستنى ئه‌م په‌یوه‌ندییه بۆ سه‌ره‌تاییه‌كى نوێ وبه‌رهه‌مدار له‌چوار چێوه‌ى بواره ناجهنگییهكان به‌پێى پێداویستییه‌كانى حكومه‌تى عێراق وڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى وڵات".