به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ستایشى هه‌ڵوێستى میسر ده‌كات لهپشتیوانیكردنى دۆسییه‌ى فه‌له‌ستین،ودهستپێشخهرییهكهى به‌كردنه‌وه‌ى سنوورى زه‌مینى له‌گه‌ڵ شارى غه‌زه به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد لهحازم شۆربجى جێگرى باڵیۆزى میسر له‌به‌غدا".
كه‌عبى ستایشى"هه‌ڵویستى حكومه‌ت وگه‌لى میسر كرد له‌گه‌ڵ گه‌لى فه‌له‌ستین لهڕووبهرووبونهوهى دووژمنكارییهكانى قه‌واره‌ى زایۆنى كه‌ده‌یان كه‌سى كوشت وده‌ربه‌ده‌ر كرد لهدانیشتوى شارى قودس وبۆردومانكردنى ههرهمهكى بۆ سه‌ر شارى غه‌زه".
كه‌عبى"ده‌ستپێشخه‌رى میسر به‌كردنه‌وه‌ى سنوورى زه‌مینى له‌گه‌ڵ شارى غه‌زه بۆ پێشوازیكردن لهبریندارانى فه‌له‌ستین وچاره‌سه‌ركردنیان ورۆڵى دیاریان له‌چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى به‌رزنرخاند"،داوایشى له"سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد پشتیوانى دۆسییه‌ى یه‌كه‌م عه‌ره‌ب فه‌له‌ستین بكه‌ن تا كۆتاییهێنان بهداگیركارى خاكى عه‌ره‌بى فه‌له‌ستینى".
هه‌ر له‌دیداره‌كه باس له‌گرنگى كرانه‌وه‌ى ئابوورى نێوان عێراق ومیسر كرا ،جێگرى باڵیۆزى میسر جه‌ختیكرده‌وه له"به‌ره‌وپێشچوونى قه‌باره‌ى هاریكارى بازرگانى نێوان به‌غدا وقاهیره وهه‌روه‌ها قه‌باره‌ى وهبهرهێنانهكانیش"،ئه‌وه‌یشى وت"هه‌ردوولا خواستى ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌قۆناغى داهاتوودا فراوانتریان بكه‌نه‌وه".