لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌دورى ده‌زانێت خوێندنى ئه‌مساڵ درێژبكرێته‌وه‌

سیاسی
  • 18-05-2021, 11:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ تاوتوێكردنى پرسى كۆتایى هێنان به‌ خوێندنى ئه‌مساڵ،به‌دوریشى زانى ساڵى خوێندنى ئه‌مساڵ درێژبكرێته‌وه‌.
    قوسه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" بریارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خوێندن له‌ ناوخوێندنگاكان پرسێكى تایبه‌ته‌ به‌ لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى نیشتمانیه‌وه‌"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بریاردان له‌باره‌ى خوێندنى نێو خوێندنگاكان پێویستى به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ساڵى خوێندنه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ساڵى خوێندن به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت له‌رووى كاته‌وه‌".
    وتیشى" ئه‌سته‌مه‌ خوێندنى ئه‌مساڵ درێژبكرێته‌وه‌ به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه‌،كه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان به‌تایبه‌ت قۆناغه‌ كۆتاكان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌ستپێكى ساڵى خوێندنى داهاتوو".