وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆرست له‌كه‌ركوك و ئه‌نبار

ئەمنی
  • 18-05-2021, 12:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆرستى له‌كه‌ركوك و ئه‌نبار راگه‌یاند.
    لیوا ره‌سوڵ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" رێنماییه‌ به‌رده‌وامه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستى ئه‌منى ،به‌تایبه‌ت ده‌ستكه‌وته‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"دواى 24 كاتژمێر له‌ بۆردومانكردنى پێگه‌كانى داعش له‌ حه‌مام عه‌لیل و كه‌ بوه‌ هۆى كوشتنى 8 تیرۆرست ،ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وام بوو له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى كیۆماڵكردنى شاره‌كان له‌ پاشماوه‌كانى داعش".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "توانرا 3 تیرۆرست له‌ پاشماوه‌كانى چه‌ته‌كانى داعش له‌ هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك و ئه‌نبار ده‌ستگیر بكرێت".