هه‌ولێر-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه رێكه‌وتنى ئه‌منى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاوه‌رشوانى جێبه‌جێكردنه.
ناسر هه‌ركى بریارده‌رى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" چه‌ندین كۆبونه‌وه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه له‌باره‌ى پێكهێنانى بازگه‌ى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌و شوێنانه‌ى كه بۆشایى ئه‌منى تێدا به‌دى ده‌كرێت له ناوچه جێناكۆكه‌كان ،بۆ ئه‌وه‌ى هیچ پێشێلكاریه‌كى ئه‌منى تێدا روو نه‌دات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"پێش چه‌ند رۆژێك كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازكرا،رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه بازگه سه‌ربازییه‌كانى تێدا داده‌نرێت"،وتیشى رێكه‌وتنى هه‌ردوولا ته‌نها چاوه‌ڕوانى جێیه‌جێكردنه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه،پێویسته ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌منیه جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پێشێلكارى نوێ روو نه‌دات كه ببێته هۆى له‌تێكدانى ژیانى هاوڵاتیان و شه‌هیدبوونى پێشمه‌رگه و حه‌شد و جه‌یش به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیه‌وه".