به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،راسپارده‌یدا لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌چاكسازیه‌كاندان،وداوایشى له‌و كه‌سانه كرد كه‌له‌چاكسازییه‌كاندان پێویسته له هه‌ڵه‌كانی رابردویان وانه‌یه‌ك فێربن و وریا بن و له‌داهاتوشدا هه‌ڵه‌كانیان دوباره ناكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی به‌شی چاكسازی كوڕانی نه‌وجه‌وانی كرد و به‌دواداچونی بۆ داواكاریه‌كانیان و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان و سكاڵاكانیان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیران داوای له نه‌وجه‌وانان كرد كه وانه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌كانی رابردویانن وه‌ربگرن و وریا بن له داهاتودا دوباره‌یان نه‌كه‌نه‌وه و وتی، "زۆر كه‌س هه‌ن كه به بارودۆخێكی هاوشێوه‌ی ئێوه‌دا تێپه‌ڕیون و توانیویان چاكسازی له خۆیان بكه‌ن و له كۆمه‌ڵگادا ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ره‌خسێندراوه، ئه‌مه‌ش هیوای ئێمه‌یه له ئێوه و هه‌روه‌ها ئێوه منداڵی ئێمه‌ن و ئه‌ركن له‌سه‌ر شانمان".
مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ڕۆڵی چاكسازی ده‌رفه‌تێكتان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تا خۆتان چاكبكه‌نه‌وه، ده‌بێت سود له خوێندن و فێربونی هه‌ندێك پیشه وه‌ربگرن كه له‌لایه‌ن چاكسازیه‌كانه‌وه دابینكراون، هه‌مو ئه‌مانه‌ش یارمه‌تیتان ده‌دات به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و تێكه‌ڵبون له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی دیكه بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌تان".
سه‌رۆك وه‌زیران، هۆڵی زیندانیكراوه‌كانیشی به‌سه‌ركرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، "له‌سه‌ر كارمه‌ندان پێویسته كه گرنگی به‌هێزكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی بۆ نه‌وجه‌وانانی تاوانبار بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به خێرایی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بگونجێنن و له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا تێكه‌ڵ ببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تاوانه‌كانی ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی له‌ناو چاكسازیدان، له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ئه‌نجامدراون و به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و میراتی و جه‌نگ و ململانێكانه‌وه هه‌بوه، بۆیه به‌پێی یاسا سزای چاكسازیان بۆ پێناسه ده‌كرێت، "هیچ ده‌ستدرێژییه‌كیش بۆسه‌ریان قبوڵناكه‌ین كه هیچ كه‌سێك به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی چاكسازی نه‌وجه‌وانانه‌وه بكرێت".
سه‌رۆك وه‌زیران، لیژنه‌یه‌كیشی راسپارد، بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به پێشێلكردن له ئه‌و روداوانه‌ی له‌چاكسازیه‌كان رویانداوه.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات