بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئهمڕۆ دووشهممه،جهختیکردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆری عێراق لە پرسی فەلەستین،و پشتیوانیش لە هەوڵەکان دهكات بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانى ئیسرائیل.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه" حهلبوسى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاوتاكهى مستەفا شنتوب سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیا پێگەیشت،لەمیانی یەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش و کاراکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پەرلەمانتاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەربەستانەی کە رووبەرووی ناوچەکە بۆتەوە لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری".
وتیشى"هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تاوتوێی پرسی فەلەستین و دوا پێشهاتەکانی کرا و هەردوولا جهختیان کردەوە لەسەر خستنەگەڕی هەموو هەوڵە دیبلۆماتییەکان لە پێناو کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیەکانی قەوارەی داکیرکەر دژ بە گەلی فەلەستین و گرنگی پشتیوانی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و ئیسلامی لە پرسی فەلەستین".
بهگوێرهى ڕاگهیهندراوهكه حهلبوسى جهختى کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆری عێراق لە پرسی فەلەستین و پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان بۆ سەر گەلی فەلەستین".
ئاماژهیشى بهوهدا"کاتی ئەوە هاتووە هەڵوێست و بۆچوونەکان یەکبخرێن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکان و ئاماژەی بە گرنگی کاری هاوبەش کرد بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین".