كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان:5 ملیۆن كارتى ده‌نگدان کێشراونەتەوە كه‌ لەلایەن خاوەنەکانیان سۆراغیان بۆ نەکراوە

ناوخۆ
  • 17-05-2021, 19:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دیارنەمانی پێنج ملیۆن کارتی دەنگدانی ئەلکترۆنی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، کارتەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە کێشراونەتەوە. 
    جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن لةليَدوانيَك بؤ ئاذانسى هةوالَى عيَراقى(اةع) ڕایگەیاند، "سەبارەت بە دیارنەمانی ئەو کارتانەی کە هەندێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیی هەڵبژاردن باسی لێوە دەکەن، کۆمسیۆن لە ساڵی 2014 و 2018 نزیکەی پێنج ملیۆن کارتی کورتخایەنى هەڵگرتووە".  
    وتیشی، "لە بەدواداچوونێکی ئەنجومەنی نوێ و کۆمسیۆنی دەرکەوتووە کە ئەو کارتانە لەساڵی 2014 و 2018 وە لەناو ناوەندەکانی تۆمارکردندان و لەلایەن خاوەنەکانیان سۆراغیان بۆ نەکراوە، کە پێدەچێت بەهۆی مردنەوە یان کۆچکردنەوە بێت بۆ دەرەوەی وڵات."  
    غەلای ئەوەشی وت، "ئەو کارتانە لەلایەن دەزگای نیشتیمانی کۆمیسیۆنەوە کێشراونەتەوە و تۆماری دەنگدەران دوبارە نوێکراوەتەوە چاوەڕوانی پێداچوونەوە ئەو کەسانەین بۆئەوەی لەنزیکترین بنکەی تۆمارکردن جارێکی دیکە داتاکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی کارتی درێژ خایەنیان بۆ چاپ بکرێت".  
    لە هەمان كاتدا ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەم كارتە كۆنانە لەلایەن نووسینگەی نیشتمانیی كۆمسیۆنەوە كێشراونەتەوە و زانیاری دەنگدەرەكانیشیان لادراوە، لە ڕۆژی دووی مانگی كانوونی دووەمی ڕابردووشەوە سەرلەنوێ قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرەكانیان دەست پێكردووەتەوە، ئێستا چاوەڕێی ئەو دەنگدەرانە دەكەن سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی زانیارییەكانی دەنگدەران بكەن، تا كارتی نوێی دەنگدانی لە شێوەی درێژخایەنیان بۆ دەربكەن.