كازمى و رۆحانى رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پاڵپشتى كردنى پرسى فه‌له‌ستین

سیاسی
  • 17-05-2021, 17:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی ، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران باسیان له‌ پشتیوانیكردنی پرسی فه‌له‌ستین و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵا كرد.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدا و هه‌ردولا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ پیرۆزبایییان له‌یه‌كتر كرد و هیوایان خواست، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌رده‌وام بن له‌ پێشكه‌وتن".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یاندا، باسیان له‌ دوایین هه‌وڵه‌كان كرد بۆ ڕیشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش و دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی ئێرانیه‌كان بۆ عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر، به‌و جۆره‌ی كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر بپارێزرێت"،هه‌روه‌ها هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامبون له‌ هه‌نگاوی جدی بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی پرسی فه‌له‌ستین وه‌ك كێشه‌یه‌كی مرۆییانه‌ی ڕاست و دروست". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"هه‌ردولا گفتوگۆشیان كرد له‌سه‌ر پێویستیی چالاككردنی كاری عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ پشتیوانیكردنی فه‌له‌ستین و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌دژی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی پێگه‌ی مێژویی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و گه‌له‌كانیان له‌قوربانیدان له‌به‌رگریكردن له‌مافی فه‌له‌ستینییه‌كان كه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆری ململانێكه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌" كازمی رایگه‌یاندوه‌ عێراق به‌م دواییانه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌ی گرنگی عه‌ره‌بدا دروستكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ پاڵپشتیكردنی پرسی فه‌له‌ستین".
    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، حه‌سه‌ن رۆحانی ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی عێراقی كرد به‌ئاراسته‌ی ڕۆڵی ئه‌رێنى نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و سه‌قامگیریه‌كی به‌هێز".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ستایشى هاریكارى دوولایه‌نى بنیاتنه‌رانه‌ى نێوان عێراق وئێران كرد،به‌و پێیه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى عێراق وئێران ده‌سته‌به‌ربكات،وئه‌ركى ئاشتى له‌ناوچه‌كه‌ بچه‌سپێنێت وپشتیوانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وامیان بكات،له‌گه‌ڵ هاریكارى پته‌وى هاوبه‌ش له‌بواره‌كانى ئابورى وسیاسییه‌ جیاجیاكان".