به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هیچ ڕاسپارده‌یه‌كى نوێ له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌دواى كۆتاییهاتنى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌رنه‌كراوه.
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گشتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ته‌ندروستى هیچ پێشنیارێكى نوێى پێشكه‌ش نه‌كردووه بۆ دووباره كاركردن به‌قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمان وپهیڕهكردنى ته‌نها قه‌ده‌غه‌ى ڕێژه‌یی".
وتیشى"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى گشتى له‌داهاتوودا به‌پێى ئامارى توشبووان دیارى ده‌كرێت".
لاى خۆیه‌وه سه‌یف به‌در وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانىى باس له‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمهچهیی به‌ته‌نها ده‌كات بۆ چه‌ند كاتژمێرێكى دیاریكراو وهیچ قهدهغهیهكى گشتى هاتوچۆ بۆ دوو ڕۆژ له‌هه‌فته له‌م كاته‌دا نابێت".
پێشووتر لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى بڕیارێكى ده‌ركرد به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى وپهیرٍهوكردنى ڕێژه‌یی به‌درێژایی ڕۆژانى هه‌فته له‌كاتژمێر نۆى ئێواره تاوه‌كو پێنجى به‌ره‌به‌یانى.