به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌چواچێوه‌ى پێداویستییه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانى لایه‌نى مه‌شقپێكردن ده‌بێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌عڕه‌جى له‌نوسینگه‌ى فه‌رمى خۆى پێشوازیكرد لهژهنراڵ مایكڵ لولیسجارد فه‌رمانده‌ى نێرده‌ى هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌عێراق،وهه‌ردوولا له‌دیداره‌كه‌دا كارى نێرده‌كه وئه‌ركى مه‌شقپێكردنیان له‌عێراق تاوتوێكرد،كه‌تایبه‌ته به‌پێشخستنى تواناى مه‌شقپێكردنى هێزه عێراقییه‌كان وپێشكه‌شكردنى ڕاوێژكارى".
ئه‌عڕه‌جى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیكرده‌وه"هێزه عێراقییه‌كان قۆناغێكى زۆریان بڕیوه له‌بوارى شاره‌زایی شه‌ڕكردن"،وتیشى"هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ناتۆ له‌چوار چێوه‌ى پێداویستییه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانى لایه‌نى مه‌شقپێكردن ده‌بێت،كهفاكتهرێكى گرنگه بۆ به‌هێزكردنى تواناى شه‌ڕكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان وڕكابهریكردن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌م بواره‌دا".
لاى خۆیه‌وه"فه‌رمانده‌ى نوێى نێرده‌ى ناتۆ پۆختهیهك له‌باره‌ى كارى نێرده‌كه وئه‌ركه نوێیه‌كه‌ى خسته‌ڕوو"،دوووپاتیشیكردهوه"هیچ هێزێكى شه‌ڕكه‌ر له‌ناوخۆى عێراق نییه ،وكارى نێرده‌كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ئه‌ركى مه‌شقپێكردن وڕاوێژكارى،له‌چوار چێوه‌ى هاریكارى نێوان عێراق وناتۆ بۆ پشتیوانیكردنى تواناى عێراق لهڕاوێژكارى ومهشقكردندا".