سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌خێزانى هه‌واڵسازى ڕۆژنامه‌ى سه‌باح ده‌كات به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى

ناوخۆ
  • 17-05-2021, 08:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێرۆزبایی له‌خێزانى هه‌واڵسازى ڕۆژنامه‌ى سه‌باح كرد به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى ڕۆژنامه‌كه‌.
    سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"پیرۆزبایی له‌خێزانى هه‌واڵسازى ڕۆژنامه‌ى سه‌باح وسه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى 18هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ڕۆژنامه‌كه‌".
    سه‌رۆك كۆمار وتیشى"هیواى سه‌ركه‌وتن وسه‌رفرازى بۆ ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌خوازین له‌پێناو چه‌سپاندنى وتارى سه‌ربه‌ست وڕاستگۆ".