په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح:ده‌بێت دۆسییه‌ى لێپرسینه‌وه‌كان له‌بابه‌تى ئامانجگرتنى سیاسی به‌دوور بگیرێت

سیاسی
  • 17-05-2021, 11:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وامى كارى چاودێرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ڕوونیشیكرده‌وه‌ كۆتاییهاتنى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان واتاى كۆتایی ئه‌ركى چاودێرى ناگه‌یه‌نێت ،داوایشى له‌فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان كرد له‌بابه‌تى ئامانجگرتنى سیاسى له‌میان پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه‌ به‌دووربن پێشه‌ییانه‌ كاربكه‌ن.
    كینانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌ركێكى چاودێرییه‌،بۆیه‌ لێپرسینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"كۆتاییهاتنى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان كۆتاییهاتنى لێپرسینه‌وه‌كان ناگه‌یه‌نێت".
    وتیشى"فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان ده‌توانن سوود له‌لێپرسینه‌وه‌كان وه‌ربگرن كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت بۆ دیمه‌نه‌كه‌ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر به‌وه‌ى پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه‌ ومیوانداریكردنه‌كان به‌رده‌وامه‌ "،داوایشى له‌"فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كرد له‌ئامانجگرتنى سیاسى به‌دووربن وپیشه‌ییانه‌ ئه‌ركى چاودێرى خۆیان بكه‌ن،ووه‌زیره‌كان نه‌كه‌نه‌ ئامانج وبێبه‌شیان نه‌كه‌ن له‌به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    ڕایشیگه‌یاند"له‌كاتى هه‌بوونى هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌هه‌ر وه‌زیرێك ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌كه‌ پێشه‌ییانه‌ بێت ودوور بێت له‌ئامانجگرتنى سیاسى".