ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى جۆرى له‌ناوچه‌ى حه‌مام عه‌لیلى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵ به‌رپاكرد

ئەمنی
  • 17-05-2021, 12:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند كه‌رته‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى جۆرى له‌ناوچه‌ى حه‌مام عه‌لیلى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى موسڵ به‌رپاكردووه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بووه‌ هۆى كووشتنى 8 تیرۆرستى داعش ودۆزینه‌وه‌ى چه‌ك وبۆمب.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،وله‌میان به‌دواداچوون وچاودێرى وردى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،كه‌رته‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى جۆرى له‌ناوچه‌ى حه‌مام عه‌لیل له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى مووسڵ به‌رپاكردووه‌".
    وتیشى"كارمه‌نده‌ قاره‌مانه‌كانمان هه‌ستاون به‌ئۆپراسیۆنه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانیان له‌میان گه‌مارۆدانى ده‌روازه‌ وحه‌شارگه‌كان كه‌تیرۆرستانى داعش خۆیان تیایدا حه‌شاردابوو له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى بازنه‌ى ئاگرین له‌چه‌كى پاڵپشتیكه‌ر"،ئاماژه‌یشیدا"كۆنترۆڵى ئاسمانى ده‌زگاكه‌ داتاكانى حه‌شارگه‌ى سه‌ره‌كى گردبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان ئاڕاسته‌ى هێزى ئاسمانى كرد".
    ڕایشیگه‌یاند"فڕۆكه‌كانى ئێف 16 به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌وردى پێگه‌كانى تیرۆرستانى بۆردومانكرد به‌پشت به‌ستن به‌داتا نێردراوه‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر وله‌ئاكامیدا(8)تیرۆرستى پاشماوه‌كانى داعش كووژران كه‌كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ترسنۆكانه‌یان بۆ سه‌ر هێڵى هاتوچۆى ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كان وبازگه‌كانى جێگیركردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ئه‌نجامده‌دا"،وتیشى"ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل وچه‌ك وپشتوێن وبۆمبى چێندراو وژماره‌یه‌كى زۆرى ئامێرى په‌یوه‌ندیكردن له‌نێو حه‌شارگه‌ تیرۆرستییه‌كان گیراوه‌ كه‌زۆربه‌یان له‌ناوچوون به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى به‌رده‌ قورسه‌كان له‌ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆكه‌كان".
    ڕه‌سوڵ وتیشى"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌ڵێن به‌گه‌لى عێراق وفه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌دات ئۆپراسیۆنى جۆرى زیاتر دژى پاشماوه‌كانى داعش ئه‌نجامبدات له‌ناوچه‌ سه‌خته‌ ودووره‌كان،ئه‌م ئۆاسیۆنه‌یش به‌شێكى بچووكه‌ له‌و دۆزه‌خه‌ى دێت دژى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان".