به‌غدا-اه‌ع
شاندێكى باڵاى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،گه‌یشته به‌یروت بۆ ڕاده‌ستكردنى به‌خشینه‌ى عێراق كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكرا.
ئه‌مین ناسڕ به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندێكى باڵاى عێراقى كه‌پێكهاتبوو له12 فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى وئه‌فسه‌رى كارگێڕى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ى ڕه‌فیق حه‌ریرى له‌به‌یروت".
وتیشى"شانده‌كه به‌خشینه‌ى عێراق ڕاده‌ستده‌كات كه‌بڕه‌كه‌ى سێ ملیۆن دۆلاره بۆ فه‌رمانده‌یی سوپا لوبنان ،كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه بۆ هاریكاریكردنى لوبنان په‌سه‌ندكرا".