به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ئاماده‌یی خۆى پیشاندا بۆ وه‌رگرتنى دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌پارێزگاكان.
لیوا خالید محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕه‌وشى وڵات له‌ساڵانى ڕابردوو واپێویست كرد فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان وه‌ربگرن".
محه‌نا ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌و ڕه‌وشه سنوورداره‌و بوو وهه‌ڕه‌شه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى تاوانى ڕێكخراو ومادده هۆشبه‌ره‌كان وتاوانى ئه‌لیكترۆنین"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌و تاوانانه پێویستیان به‌هه‌بوونى فه‌رمانده‌ى پیشه‌یی ولێهاتوون له‌بابه‌تى زانسته‌كانى پۆلیس".
ڕایشیگه‌یاند"پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،به‌تایبه‌تى پۆلیسى فیدڕاڵى وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وهه‌موو به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیس،سه‌ركه‌وتنى زۆریان به‌ده‌ستهێناوه له‌بابه‌تى ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش،بۆیه له‌ئێستادا بیرۆكه‌یه‌كى جددى هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى بۆ فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكان".