به‌غدا-اه‌ع
لیوا ڕوكن عه‌لى عه‌بدولحسێن ماجدى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،راسپارده‌یدا به‌دروستكردنى هێزى ده‌ریاوانى بۆ ڕاوه‌دوونانى داواكراوه‌كان له‌ئاوى كه‌ناراوى عه‌ره‌ب.
ماجدى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"راسپارده دراوه به‌دروستكردنى هێزى ده‌ریاوانى تایبه‌ت له‌لیواى مه‌غاویرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه بۆ ڕاوه‌دوونانى داواكراوه‌كانى دادگا له‌ئاوى كه‌ناراوى عه‌ره‌ب له‌باكوورى شاره‌كه".
وتیشى"گرنگترین ئه‌ركه‌كانى ئه‌م هێزه ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى هه‌مه‌جۆرییه بۆ ناوچه‌كانى زۆنگاوه دوور وسه‌خته‌كان كه‌ئه‌سته‌مه كه‌رته‌كانى پیاده‌ره‌ویی بگه‌نه ئه‌و جێگایانه"،وتیشى"ئه‌و ناوچانه ڕه‌نگه په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بن بۆ تاوانباران وله‌یاسا ده‌رچووه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"نوێترین كه‌شتى ده‌ریاوانى خێرا وكه‌لوپه‌لى دیكه بۆ ئه‌م هێزه ده‌سته‌به‌ركراوه وئاماده ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێى راده‌سپێردرێت له‌ماوه‌ى داهاتووى نزیكدا".