سه‌در داوایه‌ك ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات له‌باره‌ى روداوه‌كانى قودسه‌وه‌

سیاسی
  • 16-05-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


    موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،داوایه‌كى ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب كرد له‌ باره‌ى روداوه‌كانى قودسه‌وه‌.
    سه‌در له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ "بۆ سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب.. داواتان لێده‌كه‌م دواى ئه‌وه‌ى دوژمنى زایۆنى شه‌رێكى دژى قودسى پیرۆز و غه‌زه‌ى تێكۆشه‌ر ئه‌نجامداوه‌ ،بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ى عه‌ره‌ب كه‌ ده‌ستیان خستوته‌ته‌ نێو ده‌ستى وڵاتى دوژمندا و رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردووه‌ ئه‌وا به‌زوترین كات له‌ رێكه‌وتنه‌كاندا بكشێنه‌وه‌ وباڵیۆزه‌كانیان له‌ وڵاتان ده‌ربكه‌ن ".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"منداڵانمان پێویستیان به‌ هه‌ڵوێستێكى جددیه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى زۆڵم و زۆر له‌سه‌ریان ،ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان له‌ مێژوودا ده‌نوسێته‌وه‌".