به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ی ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشنیارێكى پێشكه‌ش كردلهبارهى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرى ته‌ندروستى ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد به‌رێوه‌بردنى ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمیه‌وه خزمه‌تى زۆرتر پێشكه‌ش به كه‌رتى تهدروستى ده‌كات.
جەواد موسەوی بریارده‌رى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" مستەفا کازمیی. سەرۆک وەزیران چەند کەسێکی بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی کاندید کردووە و داوای لە سەندیکای پزیشکانیش کردووە کاندیدیان هەبێت".
موسەوی وتیشى" لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانیش چەند کاندیدێکی سەربەخۆی بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی هەیە و دیاریکردنی کەسێکیش لەناو ئەو کاندیدانە، ئەرکی ئەنجوومەنی وەزیرانە".
ئاماژەی بەوەش کردووە" کە رای لێژنەکەیان بریتییە لەوەی پۆستی وەزیری تەندروستی لەلایەن مستەفا کازمییەوە بە شێوەی سەرپەرشتی بەڕێوە ببرێت، ئەرکە گرنگە تەندروستییەکانی وەزارەتەکە بە بریکاری وەزیر بسپێرێت، چونکە ماوەیەکی کەم بۆ هەڵبژاردن ماوە".
هه‌روه‌ها وتیشى"باشتر وایه سەرۆک وەزیران خۆی سەرپەرشتیی وەزارەتی تەندروستی بکات وه‌ك چۆن چه‌ند وه‌زاره‌تێك له پێشودا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌رێوه ده‌برا ئه‌وه‌ش خزمه‌تى زیاتر به‌وه‌زاره‌ت و كه‌رتى ته‌ندروستیش ده‌گه‌ێنێت".