نەینەوا – ا ه ع عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا رایگەیاند: (150) خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناحیەی عەیازەی سەر بە قەزای تەلەعفەر لە خۆرئاوای موسڵ. جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند نزیكەی 150 خێزانی ئاوارە كە پێشتر بەهۆی پرۆسەكانی رزگاركردنی ناحیەی عەیازەوە ناوچەكەیان جێهێشتبوو گەڕونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. وتیشی هێزە ئەمنیەكان چاودێری گەڕانەوەی ئەو خێزانە ئاوارانەی كردوە لە كەمپەكانەوە بۆ ناوچەكانیان، رونیشیكردەوە گەڕانەوەی ئەو خێزانانە لە كاتێكدایە كە تەواوی خزمەتگوزاریە سەرەكیەكانیان بۆ دابینكراوە.