كوه‌یت:ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وفڕۆكه‌خانه‌كان له‌ماوه‌ى مانگێك ده‌كرێنه‌وه‌

جیهانی
  • 15-05-2021, 19:36
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    شێخ حه‌مه‌د عه‌لى سوباح وه‌زیرى به‌رگرى كوه‌یت وسه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى فریاكه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وفڕۆكه‌خانه‌كان له‌ماوه‌ى مانگێكدا.
    سوباح وتی"ژیانى ئاسایی په‌یتا په‌یتا بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌"،ئاماژه‌یشیدا"به‌په‌رۆشن بۆ ته‌ندروستى هاوڵاتیان وڕه‌وه‌نده‌كان".
    وتیشى"ژماره‌یه‌ك بڕیار به‌م نزیكانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ناوبراو ده‌رده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى جموجۆڵى گه‌شتیارى له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا".