به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئاشكرایكرد دۆسییه‌ى ئه‌منى پێنج پارێزگا ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ناوخۆ دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌بابل ودیوانیه وموسه‌نا وه‌رگرتووه ونزیكبۆتهوه له‌وه‌رگرتنى دۆسییه‌ى دوو پارێزگاى تر ئه‌ویش نه‌جه‌ف وواسته كهلهڕووى ئه‌منییه‌وه سه‌قامگیره".
وتیشى"وه‌رگرتنى دۆسییه‌ى ئه‌منى نێو شاره‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێوشوێنێكى په‌یڕه‌وكراوه،له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وبهڕاسپاردهى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"كاتێك تواناكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌واو ده‌بێت دۆسییه‌ى پارێزگاكانى تر په‌یتا په‌یتا ڕاده‌ستده‌كرێت".
دووپاتیشیكرده‌وه"له‌ئێستادا كاریش ده‌كرێت بۆ ڕاده‌ستكردنى دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌سه‌ڵاحه‌دین وئه‌نبار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ولهكاتێكى جیاجیادا"، له‌هه‌مان كاتدا دووپاتیشیكرده‌وه"پێویستییه‌كى زۆر هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنى هه‌ندێك له‌پارێزگاكان له‌لایه‌ن سوپاوه تا ئه‌و كاته‌ى هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماده ده‌بن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دۆسییه‌ى ئه‌منى هه‌ندێك له‌پارێزگاكان له‌ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان وسوپادایه به‌هۆى بوونى ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه وشانهكانى تیرۆرستانى داعش".