کومان :میسى تەنیا بەس نییە

وەرزش
  • 15-05-2021, 17:46
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    کومان هێشتا هیواى بەدەستهێنانى نازناوى لا لیگاى لەدەستنەداوە و پێشیوایە میسى تەنیا بەس نییە بۆ گۆڵ تۆمارکردن.
    ڕۆناڵد کومانى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  ئاماژە بەوەكرد، دەبێت بڕوایان بە بژاردەى بردنەوەى نازناوى لا لیگا هەبێت، هەرچەندە هەلێکى کەمیان هەیە، بەڵام هێشتا هیوایان هەیە و ئەم هیوایەش پەیوەستە بە بردنەوەى دوو یارى داهاتوویان.
    کومان نەیویست ڕوونکردنەوە لەسەر کۆبوونەوەى خۆى و لاپۆرتاى سەرۆکى یانەکەى لەبارەى داهاتوویەوە بدات و دەڵێت "قسەمان لەسەر دوایین ئەنجامەکانى تیپەکەمان کرد و لە دواى وەرزەکەش دووبارە قسە دەکەینەوە، گرنگترین شتیش بۆ ڕاهێنەر ئەوەیە هەست بە متمانە بکات".
    کومان پێیوایە پێویستیان بە تۆمارکردنى گۆڵى زیاتر هەیە و ناشتوانن تەنیا پشت بە میسى ببەستن و دەشڵێت "هەست دەکەم لەم دواییانەدا بەهەڵە مامەڵەمان لەگەڵدا دەکرێت، لە کاتێکدا ئێمە نازناوى جامى ئیسپانیامان بەدەستهێنا و جیاوازى 12 خاڵمان لە لا لیگادا کەمکردەوە، بەڵام لاى ڕاگەیاندنەکان ئێمە شتێکى زۆر خراپمان کردووە، کە من لەگەڵ ئەوەدا نیم".