به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،داواى زیادكردنى پاڵپشتى دارایی بۆ به‌رگرى ئاسمانى عێراقى كرد،دووپاتیشیكرده‌وه حكومه‌ت له‌هه‌وڵدایه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سیسته‌مێكى نوێى به‌رگرى ئاسمانى بۆ عێراق.
نایف شممه‌رى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌بوودجه‌ى دارایی ساڵى 2021 گوژمه‌ى كڕینى ئامێرى نوێ هاوشێوه‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى سوپاكانى جیهان جێگیركراوه".
وتیشى"لیژنه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین دیدارى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى وفه‌رمانده‌ى به‌رگرى ئاسمانى ئه‌نجامداوه"،دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زیرى به‌رگرى به‌په‌رۆشه بۆ دروستكردنى سیسته‌مێكى ته‌واوى به‌رگرى ئاسمانى".
شممه‌رى ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت له‌چه‌ند مانگى داهاتووى نزیكدا گرێبه‌ست ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گرنگ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سیسته‌مى نوێى به‌رگرى ئاسمانى ته‌واو بۆ عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"گرێبه‌ستكردنه‌كه به‌ته‌نها له‌شاره‌زایی وه‌زاره‌تى به‌رگرییه،له‌میان فه‌رمانگه‌ى كه‌ره‌سته وپڕچه‌ككردنى وه‌زاره‌ته‌كه،ولیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تیش چاودێرى هه‌موو گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌كات".
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات