هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشنیاری چاره‌سه‌رێكى كرد بۆ جێبه‌جێكردنى بڕگه‌ى11ى تایبه‌ت به‌پشكى هه‌رێم له‌بوودجه‌ى گشتى.
په‌رله‌مانتار شێروان میرزا ئه‌ندامى فراكسیۆنى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پشكى هه‌رێم له‌بوودجه‌دا تاوه‌كو ئێستا ڕه‌وانه‌نه‌كراوه به‌هۆى بوونى گرفتى هونه‌رى"،وتیشى"دۆزینه‌وه‌ى میكانزمى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌ى 11ى یاساى بوودجه كه‌تایبه‌ته به‌پشكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌سته به‌ناردنى شاندێكى هونه‌رى له‌هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانزمى هه‌ژماردنى داهاتى نه‌وتى ونانه‌وتى،وچۆنێتى هه‌ژماردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌بوودجه ومیكانزمى ناردنى".
میرزا وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هونه‌رى ئه‌و بڕه پاره‌یه دیارى ده‌كات كه‌ده‌بێت به‌غدا بۆ هه‌رێم خه‌رجى بكات وهه‌روه‌ها داهاته‌كانیش دیارى ده‌كات كه‌ده‌بێت هه‌رێم ڕاده‌ستى بكات،چونكه بوودجه یاسایه‌كى ساڵانه‌یه،وده‌بێت لانیكه‌م مانگه‌كانى یه‌ك ودوو وسێ وچوار وهه‌روه‌ها پێنجیش هه‌ژمار بكرێت،ومه‌قاسه بكرێت بۆ مانگه‌كانى پێشوو،واته پشكى هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگانه هه‌ژمار بكرێت له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌كانى هه‌رێم كه‌پێویسته ڕاده‌ستى به‌غدا بكرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌ردوو پابه‌ند ده‌بن به‌ڕێككه‌وتنه‌كان چ له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه".