به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وهه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر له وبۆ فه‌رمانگه فه‌رمانگه وبهرێوبهرایهتییهكانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهى فیدڕاڵى بڵاوكراوه‌ته‌وه،ئاژانسى هه‌واڵگیرى ده‌یه‌وێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات به‌وه‌ى فه‌رمانى گواستنه‌وه‌یان فه‌رمانێكى ناوخۆییه به‌پێى ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕى ویاسایی،وبۆ پێشخستنى كارى هه‌واڵگیرى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى كارمهدانى ئاژانسه‌كه ئه‌نجامدراوه كهلێكهوتهكانى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وبهرهنگاربوونهوهى تاوان وتیرۆر،بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێكارى گواستنه‌وه‌كه ڕێوشوێنێكى كارگێڕى وئاساییه به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى نموونه‌یی كارمه‌ندانى مرۆیی وهێنانى كارمه‌ندى نوێى لهجومگهكانى كارى ئاژانسى هه‌واڵگیرى،بۆ پێشخستنى كارى ئاژانسه‌كه به‌پێى پلانێكى پێشكه‌وتوو بۆ بووژاندنه‌وه‌ى كارى هه‌واڵگیرى".