به‌غدا-اه‌ع
گردبوونەوەى ناڕه‌زایی هاووڵاتیان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لە بەغدا وپارێزگاكان دژى په‌لاماره‌كانى قه‌واره‌ى زایۆنى له‌قودس دەستى پێ‌کرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بەدەیان هەزار هاووڵاتى عێراق لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین و دژى هێرشەکانى هێزه‌كانى قه‌واره‌ى زایۆنى بۆ سەر کەرتى غەزە وقودس گردبوونەتەوە.
ئاماژه‌یشیدا"له‌م گردبوونه‌وه‌كه چه‌ندین دروشم به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى په‌لاماره‌كانى ئیسرائیل بۆ به‌سه‌ر گه‌لى بێتاوانى فه‌ڵه‌ستین وپێشێلكردنى پیرۆزییه‌كانى ئیسلامى له‌مزگه‌وتى پیرۆزى ئه‌قسا.
وتیشى ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه گوزارشتێكه له‌ڕه‌سه‌نایه‌تى عێراقییه‌كان كه‌هه‌میشه له‌هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رامبه‌رى كه‌یسه‌كانى عه‌ره‌بى وئیسلامى تۆمار ده‌كه‌ن وله‌سه‌روویشیانه‌وه دۆزى فه‌ڵه‌ستین.
پێشووتریش،موقتەدا سەدر ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در داواى کرد گردبونەوەیەکى ناڕەزایی بۆ پشتیوانیكردنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌به‌غدا وپارێزگاكان ئه‌مڕۆ شه‌ممه سازبكرێت،هه‌روه‌ها هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح داواى به‌شداریكردن له‌گردبوونه‌وه‌یه كرد وه‌ك گوازرشتێك له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى ئیسرائیل به‌رامبه‌ر گه‌لى فه‌ڵه‌ستین.