سه‌در:عێراقى به‌رگریكاران له‌پێناو پشتیوانیكردنى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان خۆپیشاندان ده‌كات

سیاسی
  • 15-05-2021, 16:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ قودس بۆ هه‌موو ئاینه‌كانه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ جووله‌كه‌ ،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پشتیوانیكردنى عێراقییه‌كان بۆ به‌رخۆدانى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنكارى ئیسرائیلی.
    سه‌در له‌وتارێكیدا له‌میان گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی بۆ پشتیوانیكردنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین كه‌له‌لایه‌ن ئیبراهیم جابرى نوێنه‌رى سه‌در خوێندرایه‌وه‌ وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌داواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ زاڵبوونى چینێكى ئیسرائیلى بۆ ده‌ربه‌ده‌ركردنى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ماڵه‌كانیان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"قودس بۆ هه‌موو ئاینه‌كانه‌ نه‌ك ته‌نها جووله‌كه‌ وئیسرائیلیش هه‌وڵى ملكه‌چكردنى گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌كان ده‌دات به‌تایبه‌ت گه‌لى فه‌ڵه‌ستین".
    وتیشى"خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى داوه‌ به‌سه‌ركه‌وتنى باوه‌ڕداران وبه‌ڵێنى خوایش دێته‌دى وگروپه‌كانى به‌رگریكارى فه‌ڵه‌ستینى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ دژى ئیسرائیلی دووژمن".
    ڕایشیگه‌یاند"عێراقى به‌رگریكار له‌پێناو پشتیوانیكردنى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان خۆپیشاندان ده‌كات،قودس بۆ ئێمه‌یه‌ وپاڵپشتى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ین وله‌خۆشى وناخۆشى له‌گه‌ڵیان ده‌بین".
    سه‌در به‌رخۆدانى فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى به‌رزنرخاند وسڵاویشى ئاڕاسته‌ى به‌رگریكاران كرد وپشتیوانی خۆیشى بۆیان ده‌ڕبڕى.
    گردبوونەوەى ناڕه‌زایی هاووڵاتیان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، لە بەغدا وپارێزگاكان دژى په‌لاماره‌كانى قه‌واره‌ى زایۆنى له‌قودس دەستى پێکرد. 
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بەدەیان هەزار هاووڵاتى عێراق لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین و دژى هێرشەکانى هێزه‌كانى قه‌واره‌ى زایۆنى بۆ سەر کەرتى غەزە وقودس گردبوونەتەوە.  
    ئاماژه‌یشیدا"له‌م گردبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ندین دروشم به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى په‌لاماره‌كانى ئیسرائیل بۆ به‌سه‌ر گه‌لى بێتاوانى فه‌ڵه‌ستین وپێشێلكردنى پیرۆزییه‌كانى ئیسلامى له‌مزگه‌وتى پیرۆزى ئه‌قسا.
    وتیشى ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ گوزارشتێكه‌ له‌ڕه‌سه‌نایه‌تى عێراقییه‌كان كه‌هه‌میشه‌ له‌هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رامبه‌رى كه‌یسه‌كانى عه‌ره‌بى وئیسلامى تۆمار ده‌كه‌ن وله‌سه‌روویشیانه‌وه‌ دۆزى فه‌ڵه‌ستین.
    پێشووتریش،موقتەدا سەدر ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در داواى کرد گردبونەوەیەکى ناڕەزایی بۆ پشتیوانیكردنى  گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌به‌غدا وپارێزگاكان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سازبكرێت،هه‌روه‌ها هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح داواى  به‌شداریكردن له‌گردبوونه‌وه‌یه‌ كرد وه‌ك گوازرشتێك له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى ئیسرائیل به‌رامبه‌ر گه‌لى فه‌ڵه‌ستین.