به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانیداوه به‌جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منى هاوبه‌شى نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وهێزهكانى پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ى جێ ناكۆكه‌كان.
یاوه‌ر له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌میان كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوو گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنى هاوبه‌ش بۆ دروستكردنى بنكه‌ى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى هاوبه‌ش بۆ ناوچه‌كانى خانه‌قین وكه‌ركوك وموسڵ ومه‌خمور،وڕێككهوتنهكان له‌سه‌ر ڕۆشنایی پێشیناره پێشكهشكراوهكانى كازمى بووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌سایه‌ى ئه‌مه ڕێككه‌وتن كرا له‌نێوان لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ولیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى باڵاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان".
وتیشى"ئه‌و ناوه‌نده له‌لایه‌ن لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جێبه‌جێنه‌كراوه ،هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى هێزى هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وهێزهكانى سوپاى عێراق له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كانیش جێبه‌جێنه‌كراوه ".
یاوه‌ر دووپاتیشیكرده‌وه"سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌منى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى باڵاى ئه‌منى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان فه‌رمانیدا شاندێكى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كانى پێشوو"،وتیشى"شاندێك له‌به‌غداوه لهنۆى ئه‌م مانگه به‌سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد،ولهمیان سه‌ردانه‌كه ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه ئه‌منییه ناوبراوه‌كان له‌دواى پشووى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"باشترین چاره‌سه‌ر بۆ سه‌قامگیرى ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌رده‌وامیدانه لهههماههنگى هاوبه‌شى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وهێزهكانى سوپا عێراق بۆ پاراستنى ئارامى ئه‌و ناوچانه".
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات