لیوا ڕه‌سوڵ:هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شێواز وته‌كتیكى نوێ بۆ لێدانى پاشماوه‌كانى داعش په‌یڕه‌و ده‌كات

ئەمنی
  • 14-05-2021, 14:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شێواز وته‌كنیكى نوێ بۆ لێدانى پاشماوه‌كانى داعش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن،ئاشكرایشیكرد ده‌زگاى دژه‌تیرۆر گورزى كوشنده‌ى وه‌شاندووه‌ وسه‌ركرده‌ى گرنگى تیرۆرستانى داعشى له‌ناوبردووه‌.
    لیوا ڕه‌سوڵ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،وله‌میان ئۆپراسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌ هه‌مه‌جۆرییه‌كان وكاركردن به‌ستراتیژییه‌تى لێدانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،وله‌ڕێگاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،گورزى ورد له‌شانه‌ وپاشماوه‌كانى سه‌ر به‌داعش وه‌شێندراوه‌".
    وتیشى"چه‌ند ئۆپراسیۆن له‌كه‌رته‌ جیاجیاكان ده‌ستپێكردووه‌ له‌نێویشیاندا سه‌ڵاحه‌دین ونه‌ینه‌وا وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌ئۆپراسیۆنه‌ هه‌مه‌جۆرییه‌كان كه‌رته‌كانى سوپا ووه‌زاره‌تى ناوخۆ وحه‌شدى شه‌عبى به‌شداربوون،وبه‌پاڵپشتى ڕووماڵى ئاسمانى عێراقى".
    ئاشكرایشیكرد"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنى هه‌مه‌جۆرى دژى تیرۆرستان ئه‌نجامداوه‌ وهه‌روه‌ها گورزى كوشنده‌ى له‌تیرۆرستانى وه‌شاندووه‌ وبۆته‌ هۆى كوشتن وده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌ى گرنگى تیرۆرستانى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"یه‌كگرتنێك هه‌یه‌ له‌ئه‌ركى هه‌واڵگیرى كه‌ له‌میان له‌ناوبردنى شانه‌كان وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پێگه‌كانى تیرۆرستانى داعش وپشتیوانى لۆجستى هاتۆته‌دى".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شێواز وته‌كتیكى تر په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌ڕێگاى گورزى هێزى ئاسمانى وفڕۆكه‌كانى سوپا بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى دیاریكراو وهه‌ڵبژێردراو،یان ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى فراوان بۆ پشكنین وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ،چ له‌ناوچه‌كانى بیابان یان زنجیره‌ چیاكان".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"پێویستى به‌رده‌وامى ئۆپراسیۆنه‌ هه‌مه‌جۆرییه‌كان دژى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردن ولێدانى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان وده‌ستبه‌سه‌رگرتنى به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگى داعش كه‌سوودى لێوه‌ده‌گرێت بۆ ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌به‌دواداچوونى شانه‌كان".