سه‌در داواى گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایی ده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین

ناوخۆ
  • 14-05-2021, 16:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داوایكرد گردبوونه‌وه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ى ناڕه‌زایی بۆ پشتیوانیكردنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین سازبكرێت.
    سه‌در له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ ڕایگه‌یاند"دواى لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا له‌عێراقى خۆشه‌ویستمان،پێموایه‌ پێویسته‌ پشتیوانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستین بكه‌ین به‌گردبوونه‌وه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ى ناڕه‌زایی تووڕه‌بوون وفراوان له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ته‌واوى مه‌رجه‌كان".