ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:رێكارگیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ كۆتایى هێنان به‌دۆسیه‌ى ناكۆكى خێله‌كى

ئەمنی
  • 14-05-2021, 10:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاشكراى كرد رێكارگیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ كۆتایى هێنان به‌دۆسیه‌ى ناكۆكى خێله‌كى .
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كارى زۆر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ چاودێرى كردنى دۆسیه‌ى ناكۆكى خێله‌كى "،رونیشكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ لایه‌نى تایبه‌تى هه‌یه‌ بۆ كاروبارى هۆزه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن به‌سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه‌ و زۆرێك له‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر كرا".
    خه‌فاجى وتیشى"وه‌زاره‌تى ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ماهه‌نگن بۆ كۆتایى هێنان به‌ دیارده‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت".