بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سهرۆك وهزیران،ئهمڕۆ پێنجشهممه،دهستكهوتى حكومهتهكهى لهمیان ساڵێك دا راگهیاند،"بهئاڵنگاریهكى گهورهیهو تێپهرێنرا" وێنهى كرد .
كازمى له وتارێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"ئەم حكومەتەی ئێستا لە دۆخێكی زۆر خراپدا لەدایك بوو، ڕوبەڕوی قەیرانێكی زۆربونەتەوە و كاتێك حكومەتیان پێكهێناوە لە قەیرانی ئابوریدا بوون".
وتیشی، “كابینەكەی ئێمە جیاوازتربوو لە حكومەتەكانی پێشووتر، كە زۆربەیان تەنها بە دروشم كاریان دەكرد، بەڵام ئێمە سەرباری ڕێگری و ئەو هەموو پڕوپاگەندانە بەكردار كارمان كردووە و ئهو شهڕی گهندهڵیهی ئێمهش لهم ساڵەدا كردمان، یهكسانه به ههوڵی زیاتر له 17 ساڵی ڕابردوو”.
كازمی لە وتارەكەیدا باسیلەوەكرد، ڕوبەڕوی بكوژانی ئیهاب وهەموو ئەوانە دەبنەوە، كە خوێنی عێراقییەكانیان ڕشتووە.
باسیلەوەشكرد، ئەوكەسانەشی، كە بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، لە ئایندەدا لە شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە بڵاویدەكەنەوە.
هەروەك ئەوەشیخستەڕوو، سەرجەم ڕێككارەكان گیراونەتەبەر بۆ ئازاد كردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیركراون و دەستپێشخەریش كراون بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.
جەختی لەوەشكردەوە، هەوڵەكان چڕتر دەكەنەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.
لەبارەی هەڵبژاردنەكانیشەوە مستەفا كازمی وتی،”خۆم بەربژێر ناكەم بۆ هەڵبژاردنەكان و كاردەكەم بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەمساڵ”.
لە كۆتایی وتارەكەشیدا لەبارەی دۆخی ناوچەكە وتی، عێراق نابێتە گۆڕەپانی ململانێ دەرەكییەكان.