ئه‌نبار-اه‌ع
عه‌لى فه‌رحان پارێزگارى ئه‌نبار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رێنماییه‌كى ده‌ركرد له‌سه‌روبه‌ندى بریاره‌كانى لیژنه‌ى باڵا كه گرنگترینیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى و هێشتنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى نیمچه‌ییه .
له راگه‌یاندراوێكى نوسینگه‌ى پارێزگارى ئه‌نبار كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌سه‌روبه‌ندى بریاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌ه‌تى نیشتمانى پارێزگارى ئه‌نبار رێنمایى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى كرد كه پابه‌ند بن به‌بریاره‌كانى لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ره‌وشى ئه‌منى و ته‌ندروستى له پارێزگاكه و ره‌چاوكردنى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان".
جێى ئاماژه‌پێكردنه "لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، قەدەغەى گشتى هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاکان هەڵدەگیردرێت و قەدەغەى ڕێژەیى دەسەپێدەکاتەوە، لە کاتژمێر 9ى ئێوارەوە بۆ 5ى بەیانى بە درێژایى ڕۆژانى هەفتە قەدەغەى ڕێژەیى جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، داخستنى مۆڵەکان، ڕۆستۆرانتەکان، کافتریا و خاوەکانەکان تەنها بۆ ڕۆژانى جەژن بەداخراویى دەمێننەوە، لە ڕۆژى دووشەممەوە ڕێگە بە کردنەوەیان دەدرێت و ڕێگە نادرێت نێرگەلە بەکاربهێنرێت، هەر شوێنێک سەرپێچى بکات 90 ڕۆژ دادەخرێت.
لە بەشێکى تر‌ى بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتیدا هاتووە، پێویستە ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستن جێبەجێ بکرێت و سەرپێچیکار سزاى دارایى بەسەردا دەسەپێندرێت، هەروەها ڕێگە بە گەشتى بە کۆمەڵى نێوان پارێزگاکان نادرێت.
جەختلەوەشکراوەتەوە، دەوامى فەرمى سەرجەم فەرمانگەکان لە ڕۆژى 17ى ئایارەوە تا 20 ئایار دەوەستێندرێت، هەروەها ڕێگە بە هیچ کارمەند و هاوڵاتییەک نادرێت بەبێ بەستنى کەمامە بچێتە ناو فەرمانگەکانەوە.