به‌غدا-اه‌ع
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی پشوی فه‌رمانگه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سێ رۆژی دیكه ده‌كرێته پشوی فه‌رمی.
حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، رۆژی 16ی (ئایار/5)ی 2021 پشوی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی، له رۆژی 17ی مانگه‌وه پشوی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بڕیاره نوێیه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق، جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه له‌كاتژمێر 9:00ی شه‌و تا 5:00ی به‌یانی ، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هاوڵاتیان پابه‌ند ده‌كرێن به جێبه‌جێكردنی رێكاره خۆپارێزیه‌كان.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بڕیاریدا له 17-20ی ئه‌م مانگه، پشوی فه‌رمی ده‌بێت، له‌دوای ئه‌وه‌ش رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان بكات به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌مامك و لێپرسینه‌وه‌ی توندیش به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد