به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى چڕكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن بۆ ده‌سته‌به‌رى ڕێگریكردن له‌هاتنى وه‌چه‌ى هیندى بۆ عێراق وڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى.
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ناتوانین پێشبینى بكه‌ین به‌هاتنى وه‌چه‌ى هیندى بۆ عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌رچه‌ند وه‌چه‌كه له‌جیهان بڵاوبێته‌وه ئه‌وه‌ى زیاتر ده‌رفه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌وڵات ده‌بێت هاوشێوه‌ى وه‌چه‌ى به‌ریتانی ووهچهكانى تر".
وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ئێستادا تواناى ده‌ستنیشانكردنى وه‌چه‌ى هیندى نییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ته‌ندروستى جیهانى ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌دۆزینه‌وه‌ى وه‌چه‌ى هیندى به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
عه‌بدولئه‌میر داوایشى كرد"ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى چڕبكرێنه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌رى ڕێگریكردن له‌هاتنى وه‌چه‌ى هیندى بۆ عێراق ورێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان تواناى له‌خۆگرتنى ژماره‌ى توشبووانى هه‌یه به‌ڵام زیادبوونى توشبووان ده‌بێته هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئامانجى به‌رده‌وامى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانه".