كازمى له‌په‌یامى پیرۆزبایی جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان داواى پاراستنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌جه‌نگى كۆمه‌ڵكووژى ده‌كات

سیاسی
  • 13-05-2021, 19:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى پاراستنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌جه‌نگى كۆمه‌ڵكووژى كرد.
    كازمى له‌بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ڕایگه‌یاند"به‌هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ك پیرۆزبایی له‌گه‌له‌كه‌مان وجیهانى ئیسلامى ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان،كه‌له‌ئه‌مساڵدا هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ برینداركردنى ویژانى مرۆڤایه‌تى به‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌گه‌لى بێتاوانى فه‌ڵه‌ستینى ده‌كرێت له‌قودس وكه‌رتى غه‌ززه‌".
    وتیشى"داوا ده‌كه‌ین عه‌ره‌ب وموسڵمانان وئاشتیخوازانى جیهان یه‌كده‌نگ بن بۆ پاراستنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستینى له‌جه‌نگى  كۆمه‌ڵكووژى".