به‌غدا-اه‌ع
پارێزگاری بابل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕیاریدا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی پارێزگاری بابل، كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ،بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، ئامانجیش له‌و بڕیاره یارمه‌تیدانی كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ته تا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار و پیشه‌ی خۆیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ، پێویسته له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه رێوشوێنی خۆپارێزی له‌به‌رچاو بگیرێت و پابه‌ندی رێكاره ته‌ندروستیه‌كان بن.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بڕیاره‌كه له‌ئه‌مشه‌وه‌وه بخهنهبواری جێبه‌جێكردنه‌وه.