به‌غدا-اه‌ع
ته‌ها دیفاعى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،پێشبینى كرد هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كاره‌با وپیشه‌سازى ملكه‌چى گۆڕانكارى وه‌زارى بن.
دیفاعى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كهئهگهرى هه‌یه ملكه‌چى گۆڕانكارى وه‌زارى بن تاوه‌كو ئێستا ده‌ستنیشان نه‌كراون،به‌ڵام بهحوكمى كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت چه‌ند هێمایهكمان هه‌یه به‌وه‌ى سستییه‌ك هه‌یه له‌ئه‌ركى هه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان،وپێشبینى ده‌كه‌م گۆڕانكارییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه وله‌نێویشیاندا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كاره‌با وپیشه‌سازى،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته پاڵێوراون بۆ گۆڕانكارى وه‌زارى داهاتوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وله‌دواى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر هه‌ن".
وتیشى"لێپرسینه‌وه له‌هه‌ندێك وه‌زیرى تر هه‌ن وه‌ك وه‌زیرى دارایی ونه‌وت وپهیوهندییهكا ووهزارهتهكانى دیكه،وقۆناغى داهاتوو ڕێوشوێن وگۆڕانكارى گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت یارمه‌تیده‌رى حكومه‌ت ده‌بێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى له‌قۆناغێكى گرنگ ومه‌ترسیدار له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران لهنۆى ئایار ڕایگه‌یاند خواستێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى وه‌زارى لهحكومهتهكهى.