به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى بابل،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،هه‌واڵێكى هه‌ندێك له‌پێگه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى هه‌بوونى هه‌ڵمه‌ته‌كانى ده‌ستگیركردنى هه‌ڕه‌مه‌كى وسه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران له‌شاره‌دێى ئه‌بى غه‌ره‌ق وسه‌نته‌رى شارى حیلله ڕه‌تكرده‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى بابل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ى دوێنێ ڕوویدا له‌پرۆسه‌كانى ده‌ستگیركردن له‌دواى داخستنى ڕێگاكان وپه‌لاماردانى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شووشه‌ى ئاگرین وبۆمبى مۆلۆتۆفه‌وه بووه".
وتیشى"كه‌سانێكى له‌یاسا ده‌رچوو ودوور له‌خۆپیشانده‌ران هه‌ستاون به‌هه‌ڵدانى بۆمبى مۆلۆتۆف بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان،وبووه هۆى سووتاندنى ئۆتۆمبێلێكى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی پۆلیس وژماره‌یه‌كى كارمه‌ندى برینداركرد به‌برینى جیاجیا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی پۆلیسى بابل به‌رده‌وامه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى خۆپیشاندانى ئاشتییانه له‌پارێزگاكه وپاراستنى موڵكى گشتى وتایبه‌ت"،داوایشى له‌هه‌موو به‌كارهێنه‌ران تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد به‌وردییه‌وه زانیارییه‌كان بگوازنه‌وه وهیچ زانیارییه‌كى چه‌واشه‌كارى وناڕاست نه‌گوازنه‌وه".