ساكۆ:ده‌بێت جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان خاڵى وه‌رچه‌رخان وتێپه‌ڕاندن به‌ره‌و پاڵپشتى وبه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستن بێت

سیاسی
  • 13-05-2021, 16:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كاردیناڵ لویس روفائێل ساكۆ پاتریكى كڵێسه‌ى كلدانییه‌كان له‌عێراق وجیهان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بانگه‌وازى كرد هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بكرێت به‌خاڵێكى وه‌رچه‌رخان وتێپه‌ڕاندن به‌ره‌و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستن.
    ساكۆ له‌په‌یامێكى پیرۆزبایی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"پێمخۆشه‌ گه‌رمترین ئاوات وپیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى خۆشك وبرا موسڵمانه‌كان بكه‌م به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان كه‌ده‌یگێڕنه‌وه‌،سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى ژیان،له‌رووى ته‌ندروستى وئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسى".
    وتیشى"جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌دواى مانگى ڕۆژوو ونوێژ ونزیكبوونه‌وه‌ى له‌خوداى گه‌وره‌ وكارى چاككه‌ ولێخۆشبوونه‌وه‌،وڕاگرتنى گوللـه‌ ته‌قاندن،ویه‌كریزى دێت له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌مان وشكۆى هاوڵاتیانمان وباشتركردنى دۆخى ژیان وئارامى وسه‌قامگیرییان".