یاسایی نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و یاسایانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ئاماده‌كراون بۆ ده‌نگدان

سیاسی
  • 13-05-2021, 11:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ى ئاشكراكرد كه‌له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان ئاماده‌كراوه‌.
    حسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ كه‌ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌قۆناغى داهاتوودا فه‌راهه‌مى بكات په‌یوه‌سته‌ به‌سێكته‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێویشیاندا یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ویاساى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان ویاساى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى چاوخشاندنه‌وه‌ به‌م ده‌زگایانه‌ كه‌ گرنگییان نییه‌،چونكه‌ بوونى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان وهه‌ردوو ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان،وپه‌خش ونێرده‌ هیچ گرنگییه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌م جۆراوجۆرییه‌ وده‌كرێت به‌شێك بێت له‌سیسته‌مى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان ویاساى بۆ فه‌راهه‌مبكرێت وده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندنیش ببێته‌ به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ وه‌ك ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ".