ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى به‌پێى ئه‌و پلانانه‌ى بۆى دانراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ناوخۆ
  • 13-05-2021, 12:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى كه‌ تاوه‌كو بیست ودووى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆى دانراوه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى مادده‌ خۆراكى وسه‌وزه‌ به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت وهه‌موو ئاسانكارییه‌ك كراوه‌ بۆ گه‌یاندنى مادده‌كان به‌هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئاسانكاریكردن بۆ كارى ده‌رمانخانه‌ ئێشكگره‌كان وحاڵه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌كان".
    وتیشى"له‌باره‌ى هه‌ڵاێرده‌كان چ بۆ پزیشكه‌كان وڕاگه‌یاندنكاره‌كان ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هاوڵاتى به‌رده‌وامه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆى دانراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
    خه‌فاجى داواى له‌هاوڵاتیانیش كرد هاریكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى لیژنه‌ى باڵا بۆ ڕێگرى كردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌".