بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆکى ئهنجومهنى وەزیران،ئهمڕۆ پێنجشهممه،دووپایكردهوه دەستبردن بۆ مافى مێژوویى خاکى فەلەستین ڕەتدەکاتهوه.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگەیاند،"سەرۆکى ئهنجومهنى وەزیران پەیوەندی بە مهحمود عهباس سەرۆکی فەڵەستینەوە کرد".
كازمى لهمیان پهیوهندییهكهدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بەرامبەر پرسی فەڵەستین کردەوە، ڕاشیگەیاند، بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن بۆسەر گەلەکەیان لە قودس و غەزە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق پارێزگاری لە پێگە و هەڵوێستی مێژوویی خۆی لە پشتگیرکردنی گەلی فەڵەستین دەپارێزێت و بەتوندی ئیدانی هێرشەکانی سەر گەلەمان لە فەڵەستین دەکەین هەم لە قودس و هەمیش لە غەزە."
جەختیشیکردووەتەوە، هەروەها دەستبردن بۆ مافى مێژوویى خاکى فەلەستین ڕەتدەکاتەوە، کە چەندین نەوەى تێکۆشەر و شەهیدانى بەرگرى لە پێناویدا هەوڵیانداوە.
هاوکات سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران دەستخۆشى لەو هەڵوێستە شەرەفمەندانە کرد کە گەلى فەلەستین ئەمڕۆ پێى هەڵدەستن، هەروەها دەستخۆشى لە خۆڕاگرییان و توانایان لەپێناو بەدیهێنانى دەوڵەتەکەیان لەسەر خاکەکەیان کە پایتەختەکەى قودسى شەریفە دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لای خۆیەوە مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین، سوپاسی مستەفا کازمی کرد و باوەڕی قوڵی خۆی بەو پەیوەندییە مێژووییانە دەربڕی کە عێراق بە فەلەستینەوە دەبەستنەوە و متمانەی خۆی بە گەلی عێراق دووپاتکردەوە کە هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتی خەباتی گەلی فەلەستین بوون.