دیوانیه‌ بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى

ناوخۆ
  • 13-05-2021, 14:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حكومه‌تى خۆجێى له‌دیوانیه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى.
    زوهێر عه‌لى شه‌علان پارێزگارى دیوانى وسه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ڕه‌چاوكردنى دۆخى ژیان وگوزه‌ران وسه‌ختى ڕه‌وشى ئابوورى ڕاسپارده‌ماندا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى بڕیارى له‌سه‌ردراوه‌ له‌سه‌نته‌رى پارێزگاى دیوانیه‌ وشار وشارۆچه‌كه‌كانى،به‌مه‌رجى داخستنى نێو پارێزگاكه‌ وقه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆكردن له‌نێوان شارۆچكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى تر وشاره‌دێیه‌ك بۆ شاره‌دێكى تر".
    وتیشى"ڕێكاره‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان بریتییه‌ له‌كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى بازاڕیكردن وشوێنكاره‌ بازرگانییه‌كان به‌مه‌رجى پابه‌ندبوون به‌دووره‌ په‌رێزى كۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌ستنى ماسك وڕێگرى كردن له‌گردبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌4 كه‌س له‌نێو شوێنكارێك یاخود ناوه‌ندێك بازاڕیكردن،وهه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى خواردنگه‌كان بۆ ته‌نها گه‌یاندنى دلیڤه‌رى".
    ئاماژه‌یشیدا له‌ڕێكاره‌كان ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كردنه‌وه‌ى هاتوچۆكردن به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان به‌مه‌رجى نه‌بوونى زیاتر له‌سێ سه‌رنشین له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانى(تاكسى)له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنى به‌ستنى ماسك".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"بڕیاریشدراوه‌ به‌كاراكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى پێبژاردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رپێچى له‌بڕگه‌كانى ڕێكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌كه‌ن".