ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی كوەیت كۆتاییهات كە تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق

  • 9-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند سەرجەم ئامادەكارییەكانی تایبەت بە كۆنگرەی كوەیت كە تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق كۆتاییهات كە بڕیارە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو دەستپێبكات و ماوەی سێ رۆژ لە رۆژانی 12-13-14 ی ئەم مانگە بەدەوامبێت. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئەمانەی گشتی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە نێردراوە رایدەگەیەنێت: وەفدی حكومەتی عێراق پێكدێت لە وەزیران و پەرپرسانی پەیوەندیدار لەلایەن حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم پارێزگاری پارێزگاكانی عێراق، كۆنگرەكەش سێ تەوەری سەرەكی لە خۆدەگرێت ئەوانیش ( ئاوەدانكردنەوە، وەبەرهێنان، پشتیوانی سەقامگیری و پێكەوەژیانی ئاشتی).