اهع-بهدواداچوون-سۆما جاف
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ئهمڕۆ سێشهممه،رایگەیاند، لەبەردەوامی روداوەکانی هەڕەشەکردن، بەئامانجگرتن و دەستدرێژیکردنەسەر خۆپیشاندەرانی عێراق نیگەرانن و ئیدانەی دەکەن، داواش دەکەن سنورێک بۆ ئەو هەوڵانە دابنرێت و تۆمەتباران روبەڕوی رێکاری یاسایی و دادگاییکردن بکرێنەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا کەلەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە وئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه ئاماژەی بەوەشكردوە، بەنیگەرانییەوە لەبەردەوامی هەڕەشەکان، دوبارەبونەوەی روداوەکانی بەئامانجگرتن و دەستدرێژیکردنەسەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەڕوانن و ئیدانەی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوامی روداوەکانی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەران گرژییەکان زیاتر و دۆخی وڵاتیش ئاڵۆزتر دەکات، لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە سنورێک بۆ ئەو هەوڵانە دابنرێت و تۆمەتباران روبەڕوی رێکاری یاسایی و دادگاییکردن بکرێنەوە.